مامۆستا "سارا جمال محمد" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشداربوو لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی
مامۆستا " سارا جمال محمد" لە بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشداریکرد لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی " 8th Doctoral Conference, Reimagining Crises: Turning Points in Language Studies and Literary Narratives ".
کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "8th Doctoral Conference, Reimagining Crises: Turning Points in Language Studies and Literary Narratives" بە بەشداری توێژەران لەسەر ئاستی وڵاتانی شانشینی یەکگرتوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ئاڵمان، فەڕانسە، ئیسپانیا، ئاڕژانتین، بێلژیک، ڕووسیا و ئیتالیا لە زانکۆی " CA ‘Foscari University" لە شاری ڤێنیزی وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو.
مامۆستا "سارا جمال محمد" لەم کۆنفڕانسەدا بەشداربوو بەشێوەیەکی ئۆنلاین بە توێژینەوەی "Analyzing language crime written texts in legal proceedings".
زانکۆی کۆیە پەرەپێدانی تواناییە زانستی و ئاکادیمییەکانی مامۆستایان و توێژەرانی خۆی بەتایبەتی بە بەشداری کارا لە کۆڕ، کۆبوونەوە، کۆنفڕانس و وۆرکشۆپە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان وەک ئەرک و مەبەستی پێشینەی خۆی چاو لێ دەکات و ئەمەش بەشێکە لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بەتایبەتی کۆڵەکەی "توێژینەوە و پەرەپێدان" کە گرینگی بە تواناییە توێژینەوەییەکانی مامۆستایان و توێژەران دەدات.
Image
Description / Summary
هەواڵ: زانیار محمد محمد ئەمین
留言 (0)