پێشانگای کاری زانستیی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕیی کار لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
پێشانگایەکی کاری زانستی تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕیی کار لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەشی کارگێڕیی کار لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە پێشانگایەکی کاری زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕیی کار لە باڵاخانەی سەرەکیی فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە کردەوە.
پێشانگاکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی و ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ و ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د الهام مجید قادر و پ.ی.د ئارام سامی و سەرۆکی بەسی کارگێڕیی کار پ.ی.د بڕوا سەردار و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
چالاکییەکەی خوێندکاران پێکهاتبوو لە نمایشی ١٢ پۆستەری جۆراوجۆر سەبارەت بە بابەتەکانی بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردنی بیزنس و کاری بچووک کە لەلایەن خوێندکارانەوە بۆ بەشداربووان ڕوون دەکرایەوە کە بە سەرپەرشتیی د. دالیا خالید ڕێکخرابوو.
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران" کار دەکات بۆ ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی لەبار و گونجاو بۆ برەودان بە تواناییە ئاکادیمی و پیشەییەکانی خوێندکاران.
Image
留言 (0)