چوار خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی نەوت لە زانکۆی کۆیە وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداربوون لە پڕۆگرامێکی وڵاتی ئیماڕات

چوار خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی نەوت لە زانکۆی کۆیە وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداربوون لە پڕۆگرامێکی وڵاتی ئیماڕات

 چوار خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە ناوەکانی " سروە سلام علی" و" فریا رێبوار اسعد " و "ئەحمەد سردار خورشید" و “جیهان محمود رۆستەم" وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداربوون لە پڕۆگرامێکی پەرەپێدانی زانستی لە بواری نەوت و گاز لە شاری ئەبووزەبی پایتەختی وڵاتی "ئیماڕات" . 

 ئەم چوار خوێندکارە لە بەشی ئەندازیاریی نەوتی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەشێک بوون  لە خوێندکارانی  نێوان ١٢ زانکۆ و ٤۸ خوێندکار لە پڕۆگرامی پەرەپێدانی زانستی و پیشەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە ناونیشانی " " SPE ADIPEC University Programmeبە هاوئاهەنگی ڕێکخراوی   SPE   لەگەڵ زانکۆی خەلیفە و ڕێکخراوی نیشتمانیی وزەی ئیماڕاتی " " ADNOC و كۆمپانیای       ““ ExxonMobil لە ڕێکەوتى ۳ بۆ ٥ی تشرینی دووەم ۲٠۲٤ لە وڵاتی ئیماڕات بەڕێوەچوو .

پڕۆگرامەکە  ساڵانە هەلێکی جیاواز  بۆ خوێندکاران  بواری ئەندازیاری بە تایبەتی بۆ  ئامادەکردنی خوێندکارانی کۆتا ساڵی ئەندازیاری بۆ دونیای کار و بەدەستهێنانی  ئەزموونی زانستی  و ئەکادیمی لە بواری وزە و بەتایبەتر بواری نەوت و گاز، ئەمساڵ دوبارە لە زانکۆی کۆیە چوار خوێندکاری بەشی ئەندازیاری نەوتی زانکۆی کۆیە توانیان لەم دەرفەتە بۆ بەرەوپێشبردنی  ئەزمونی خۆیان سوودمەندبن,  شایەنی باسە ئەم  پڕۆگرامە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئافریقا کە ساڵانە خوێندکار بە مەبەستی ئاشنابوون ئەندازیارانی داهاتوی نەوت و گاز لە کۆتا ساڵی زانکۆ  وەردەگرێ و ئەمەش ئەزموونێکی   بێ وێنەیە بۆ داهاتووی خوێندکارانی بواری نەوت و گاز.

پڕۆگرامەکە بەرچاوڕوونی پێویست بە خوێندکاران لە بواری نوێترین پێشکەوتن و تەکنەلۆژیاکانی بواری نەوت و گاز هاوکات چەندین چالاکی جۆراوجۆری گرتە خۆی  وەک  سەرکردایەتی، سیمینار و توانای پێشکەشکردن، وۆرکشۆپ، پانێلی ئەکادیمی و زانستی، سەردانیکردنئ مەیدانی بۆ کۆمپانیای نیشتمانی نەوت لە ئەبووزەبی پایتەختی ئیماڕات"ADNOC”, و کۆمپانیای سێرڤسی  "Halliburton”و بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ئیماڕات بۆ نەوت و وزە " ADIPEC" و بەشداریکردن لە چەندین کۆنفڕانسی تەکنیکی و پێشکەشکردنی پڕۆژە لە کۆتایی پڕۆگرامەکە کە بە سەرپەرشتی مامۆستا ئاوارە غفور مامۆستا لە فاکەڵتی ئەندازیاری بەشی نەوت  و مامۆستا محمد جمال فاكەڵتی ئەدڤایسەر لە بەشی ئەندازیاری نەوت.
 

  زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی سەرەکیی " سەرکەوتنی خوێندکار " کارە دەکات بۆ ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی لەبار بۆ پەرەپێدانی تواناییە زانستی و ئاکادیمییەکانی خوێندکاران و بەمجۆرە پێدانی ئەزموونی کار و پیشەیی پێویست پێیان.

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

留言 (0)

沒有登入
gif