مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە وەک مامۆستایەکی پێشەنگی بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لەسەر ئاستی عێراق ڕێزلێنانی پێبەخشرا
پ.ی.د الهام مجید قادر ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە کە هاوکات مامۆستای بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزییە لە زانکۆی کۆیە وەک یەکێک لە مامۆستا پێشەنگەکانی بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لەسەر ئاستی عێراق پێبەخشرا.
زانکۆی ئەل-عێراقییە و کۆلێژەی پەروەردەی کچان لە زانکۆی ناوبراو فیستیڤاڵی زمانی ئینگلیزییان بەڕێوەبرد و لەمیانەی ئەم فیستیڤاڵەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک مامۆستای پێشەنگ لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لەسەر ئاستی عێراق و لەو نێوانەدا پ.ی.د الهام مجید قادر مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە وەک مامۆستایەکی پێشەنگی بواری زمانی ئینگلیزی کە توێژینەوەی لە بوارەکانی "Critical Discourse Analysis" و "Multimodal Critical Discourse" هەیە خەڵاتکرا.
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "توێژینەوە و داهێنان" کار دەکات بۆ برەودان بە تواناییە ئاکادیمییەکانی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی کۆیە کە بتوانن لە بوارەکانی خۆیاندا توێژینەوەی سوودبەخش و ئاستبەرز پێشکەش بکەن.
Image
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
ڤینوار شۆڕش حمد، وەرگێر کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ
留言 (0)