پەیامی سەرۆکی زانکۆ بەبۆنەی ٢١مین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە

پەیامی سەرۆکی زانکۆ بەبۆنەی ٢١مین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە

مامۆستایان، خوێندکاران، فەرمانبەرانی زانکۆی کۆیە،

دانیشتوانی شاری کۆیەی خۆشەویست، کوردستانیانی ئازیز،

لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و پێش ٢١ ساڵ خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆک مام جەلال مژدەیەکی گەورە و پرۆژیەکی زۆر گرنگی پێشکەش بە شاری کۆیە، شاری زانست و هونەر و ئەدەب دۆستان کرد. مژدەیەک کە بۆ سەدان ساڵ کاریگەری لەسەر نەوەکانی ئەم شارە و کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەمێنێتەوە و دەبێتە سەرچاوەی گەشەی کۆمەڵایەتی، ئابووری، زانستی و مەعریفی ناوچەکە. مژدەکەی سەرۆک مام جەلال بۆ شاری کۆیە، دووربینی، دونیادیدەیی و پەرۆشی مام بۆ شارەکە و خزمەتی زانکۆ لە دوو توێدا هەڵگرتبوو.

مام لە رۆژی دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە پێش ٢١ ساڵ ئاماژە بە گرنگیی ناوچەی شاری کۆیە دەکات و بە شایستەی ئەوەی دەزانێت کە ببێتە ناوەندێکی عیلمی و مەعریفی لە کوردستان و عێراق دا، وەک خۆی لە وتارەکەیدا دەفەرموێ: "ئەم زانکۆیە دەبێتە مەشخەل هەلگری زانست و پێشکەوتن لە ناوچەکەدا"، بەڵێ زانکۆی کۆیە ئەو ئاڵنگارییە بوو کە مام گرەوەکەی بردەوە و یەکەم زانکۆی لە دەرەوەی ناوەندی پارێزگاکان دامەزراند.

ئەمڕۆ ٢١ ساڵ بەسەر ئەو ئەمانەتە بە نرخەی مام بۆ شاری کۆیە و کۆمەڵگەی خوێندنی باڵا تێدەپەڕێت و خۆشبەختانە ئەو ئەمانەتە بەو پەڕی متمانە بەخۆبوونەوە هەنگاو بەرەو پێش دەنێت.

بەڕێزان، لە ئێستادا زانکۆی کۆیە پشت ئەستور بە توانا و لێهاتوویی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی بە پاڵپشتی دڵسۆزان و خەمخۆرانی زانکۆ و لە رێگای پلانێکی ستراتیژیی دیراسەکراو، پلانێک کە جەخت لەسەر حەوت کۆڵەگەی سەرەکیی کرنگ بۆ ڕەوتی خوێندنی باڵا و خزمەتی کۆمەڵگە کار لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکانی دەکات.

زانکۆی کۆیە، خاونی گۆڤاری ئارۆیە کە لە ئێستادا یەکەم و بەهێزترین گۆڤاری زانستییە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

زانکۆی کۆیە، لە ڕووی ئاست و ژمارەی توێژینەوەی زانستی هەنگاوی گەورەی بەرەوپێشەوە ناوە و لەئێستادا خاوەنی (٨٩٥) توێژینەوەی ئیندێکسکراوە لە سکۆپەس کە لەم ژمارە (٤٠٣) توێژینەوەی هی ساڵەکانی ٢٠٢٢ تاکو ئێستایە و بۆ یەکەم جار لە مێژووییدا لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی توێژینەوەی ئیندێکس کراوی زانکۆی کۆیە لە سکۆپەس گەیشتە سەرووی (١٥٠) توێژینەوە لە ساڵێکدا،  ئەو ژمارەی کە لە لایەن تایمز هایەر ئیجوکەیشن (THE) بۆ ریزبەندی داواکرێت بۆ هەر ساڵێک و نابێت لە (١٠٠٠) توێژینەوە کەمتر بێت بۆ پێنج  ساڵ و گەر چی ئەو ژمارە (١٠٠٠) توێژینەوە بۆ پێنج ساڵی ڕابردوو بە دەست نەهاتبێت بەڵام بە هەوڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان سەرەڕای قەیرانی دارای پێکەوە ئەو بەربەستە تێدەپەڕێنین و بۆ ئەم ساڵیش وەک پار ساڵ تاکو کۆتای ساڵی ٢٠٢٤ پشت بە خوا و بە توانی مامۆستایانمان دووبارە ئەو ژمارەیە زیاتر لە ( ١٥٠) توێژینەوە بە دەست دەهێنین و هەوڵی خۆمان دەخەینە گر بۆ ئەوەی زانکۆمان ببێتە خاوەن زیاتر لە  (١٠٠٠) توێژینەوە لە ماوەی پێنج ساڵ و هیچ ساڵێک لە (١٥٠) توێژینەوەمان کەمتر نەبێت کە تەنها پار ساڵ ئەو ژمارەیە بە دەست هاتووە، ئێمە خۆشحاڵین کە کۆڵەگەی توێژینەوە و داهێنان یەکێکە لە کۆڵگە  گرنگەکانی پلانی ستراتیژی زانکۆمان و لەو چوارچێوەدا بۆ یەکەم جار لە پەیکەری زانکۆی کۆیە راگرایەتی سەنتەرەکانی توێژینەوەمان دانا و دامانمەزراند و گشت سەنتەرەکانی توێژینەوەی زانکۆمان خستە ژێر چەتری ئەو راگرایەتیە.

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژییدا کار لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و ئامادەکردنیان بۆ بازاری کار دەکات دەکات هەروەها پەرە بە پەیوەندیە نێوخۆی و نێودەڵەتیەکانی دەدات و لەو چوار چێوەیەدا چەندین نامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆ نێوخۆی ونێو دەوڵتیەکان واژوو کردوە وئەمە جگە لە دام دەزگا حکوومی و ناحکوومیەکان. 

زانکۆمان بایەخێکی زۆر بە چالاکییە زانستییەکانی لە کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کۆڕبەند و دیدار دەدات بە تایبەتی ئەوانەی دەچنە چوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوەیەکگرتوەکان کە زانکۆمان ئەمساڵ بوو بە ئەندامی کاریگەری ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتوەکان UNAI.

سەبارەت بە پەرەپێدانی تواناکان و بە تایبەتی توانای مرۆیی چەندین خولی ڕاهینانی بۆ پەرەپێدانی توانای ستافی کارگێڕی و ئەکادیمیی زانکۆمان لە بوارە جیاجیاکان ئەنجامداوە. 

تایبەت بە کۆڵەگەی بە دیجیتاڵ کردنی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی ئامانجەکانی ئەو کۆڵەگەیە بە خۆشحاڵیەوە زانکۆمان هەنگاوی زۆر باشی ناوە لە بەشە ناوخۆیەکان وتۆمار و خوێندنی باڵا و و دڵنیایی جۆری و راگرایەتی سەنتەرکانی توێژینەوە و پەرەپێدان. 

دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز  لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە دەستپێشخەرییەکی یەکجار گرنگە بۆ زانکۆ و شاری کۆیە و ناوچەکە کە لە لایەن بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  و بە ئامادە بوونی بەڕێز کاک د. ئارام محمد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەندرا کە لە ئێستادا هەنگاوەکانی نەخشە دانان بۆ بەشێک لە ڕێکارەکانی جێ بە جێ کردنی زانکۆی سەوز تەواو بوون بەوەش هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی وەک پلانی بۆ دانراوە زۆر بەباشی دەڕوات.

بەڕێزان،

من سەرەڕای پیرۆزبایی لە هەمووتان دەمەوێت دەستخۆشی لە تەواوی هاوکارانم لە ئەنجوومەنی زانکۆ و  مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بکەم، دەستخۆشی لە تەواوی ئەو بەڕێزانە دەکەم کە ڕۆژێک ئەرکێکی ئیداری یان زانستییان لەزانکۆی کۆیە پێسپێردراوە.

سوپاس بۆ هەموو دڵسۆزان و خەمخۆرانی زانکۆی کۆیە لە ناوەوە و دەرەوەی  شاری کۆیە و زانکۆ کە هەمیشە پاڵپشتمانن.

  ڕووحی مام شاد بێت

ڕووحی هەردوو هاوڕێ و هاوکار و مامۆستای بەتوانا و دڵسۆزی زانکۆمان کاک دکتۆر (ئازاد ئیسماعیل) و کاک دکتۆر (قارەمان نادر) و تەواوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانە شاد بێت کە ڕۆژێکی تەمەنیان لەم زانکۆ قەشەنگە بردووەتە سەر و خزمەتی زانکۆی کۆیەیان کردووە.

هەر ئاوەدان بێت شاری کۆیە

هەر ئاوەدان بێت کوردستان

شاد و سەرفرازبن

پ. ی. د. محمد حسیب صدیق

سەرۆکی زانکۆی کۆیە

١١-١٠-٢٠٢٤

Koya University

留言 (0)

沒有登入
gif