بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا کۆبوویەوە

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەژێر ڕۆشنایی کۆڵەگەی (بە نێودەوڵەتی کردن و پێگەی جیهانی)ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صديق سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەولێر، سینچویل لیم پێشوازییان لێکرا.

لە میانی دیدارەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە باسی لە ئاست و پێگەی زانکۆی کۆیەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد و مێژوو و هەیکەلیەتی ئێستای زانکۆی کۆیەی خستەڕوو.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە پلانێکی ستراتیژیی پێنج ساڵەی داڕشتووە و ئەو پلانە وەکو دەستوورێک وایە بۆ کاری پێنج ساڵەی زانکۆکە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، دیدگا، ڕوانگە، ئامانج و کۆڵەگەکانی پلانەکەی خستەڕوو و جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی کۆیە هەنگاوی گرنگی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ناساندن و کردنەوەی دەرگای هەماهەنگی بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی کۆڵەگەکانی پلانەکە وبەتایبەت کۆڵەگەی (زانکۆی سەوز) ناوە.

لای خۆیەوە بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەولێرسینچویل لیم، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئاماژەی بە ئاست و پێگەی زانکۆی کۆیەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد.

بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەولێر، ستایشی ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ستافی زانکۆی کۆیەی کرد لە داڕشتنی پلانێکی ستراتیژیی پێنج ساڵە بۆ زانکۆکە و ئاماژەی بەوە کرد کە دانانی پلانێکی ستراتیژیی یەکێکە لە کارە هەرە گرنگەکان بۆ سەرجەم دامەزراوەکان و بە تایبەتی زانکۆکان و ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەماهەنگی و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی کۆڵەگەی (زانکۆی سەوز) لە چوارچێوەی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن نیشاندا.

هەر لە میانی دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صديق وێنەیەکی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و بانگهێشتنامەی ئامادەبوون لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوتی پێشکەشی بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەولێر سینچویل لیم کرد.

هاوکات، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە، د.پەخشان فەهمی فەرحۆش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.

Koya University

Koya University

Koya UniversityKoya University

Image

Koya University

留言 (0)

沒有登入
gif