وۆرکشۆپی "فریای نەوەکانتان بکەون، ئایندەمان لە مەترسیدایە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

بەشی پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لەژێر ڕۆشنایی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" وۆرکشۆپی "فریای نەوەکانتان بکەون، ئایندەمان لە مەترسیدایە"ی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ و میوانان و دەزگا و کاناڵەکانی ڕاگەیاندن، بەشی پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی"فریای نەوەکانتان بکەون، ئایندەمان لە مەترسیدایە"ی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد. 

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی رەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و پاشان ڤیدیۆیەکی ئامادەکراوی خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانی سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئالوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نمایش کرا.

بڕگەی دواتر سەرۆکی بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د خالد اسماعیل مصطفی چەند وتەیەکی سەبارەت بە ئامانج و مەبەستی ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە پێشکەش کرد.

وۆرکشۆپەکە دوو پانێلی سەرەکیی گرتبووە خۆی کە لەمیانەی هەر پانێلکدا بابەتی جۆراوجۆر سەبارەت بە کاریگەرییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ژیانی گشتی و بەتایبەتی لەسەر هەرزەکاران و نەوەی تازەی خرانە بەرباس و گفتوگۆ.

پانێلی یەکەم لەلایەن بەڕێز پ.د خالد اسماعیل مصطفی بەڕێوەبردرا و تێیدا ئەم بابەتانە پێشکەش کران:

بابەتی "بارمتەکان ڕزگار بکەین" لەلایەن بەڕێز پ.ی.د جوان بهاءالدین علی پێشکەش کرا.

بابەتی "گۆڕانکارییە مەعریفییەکان لای هەرزەکاران لەسایەی تەکنۆلۆژیادا" لەلایەن بەڕێز م.ی شەهێن ڕەئووف عولا پێشکەش کرا.

بابەتی "پاراستنی هەرزەکاران لە مەترسییەکانی تەکنۆلۆژیای سەردەم" لەلایەن بەڕێز م.ی پاییز خالید صابر پێشکەش کرا.

پانێلی دووەم لەلایەن بەڕێز م.ی گوڵاڵە سلام حمد بەڕێوەبردرا و تێیدا ئەم بابەتانە پێشکەش کران:

بابەتی "پاشخان و پێوەرەکانی ئالوودەیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکارەکانی خۆپاراستن" لەلایەن بەڕێز د. محمد ناصر مصطفی پێشکەش کرا.

بابەتی "ژیانکردنی نەوەکانمان لە سەردەمی تەکنۆلۆژیادا" لەلایەن بەڕێز م.باخان بەختیار محمدامین پێشکەش کرا.

بابەتی "ڕۆڵی سۆشیال میدیا لە ئاڕاستەکردنی هەرزەکاران" لەلایەن بەڕێز خوێندکار بێگەرد کامەران عزیز پێشکەش کرا.

وۆرکشۆپی "فریای نەوەکانتان بکەون، ئایندەمان لە مەترسیدایە" ناونیشان و بابەتەکانی لە چوارچێوەی گفتوگۆ و گەنگەشەی پرس و بابەتێکی هەنووکەیی واتە کاریگەرییە نەرێنییەکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی ئالوودەبوونی چین و توێژە جیاوازوکانی کۆمەڵگە و بە ئاستی تەمەنی هەمەجۆری گرتبووەخۆ و ئەم هەنگاوەی بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژیی زانکۆ و بەتایبەتی زیادکردنی ڕۆڵی خزمەتکردنی کۆمەڵگە لە ڕەهەندێکی ئاکادیمی و توێژینەوەی بۆ دۆزینەوە و پێشنیارکردنی وەڵام بۆ چارەسەری کێشە و ئاڵەنگارییە سەردەمییەکانی کۆمەڵگە نرابوو.

لەکۆتاییی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەشکرا و وۆرکشۆپەکە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

Koya University

 

Koya University

 

Koya University

Koya University

Koya University

 

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

留言 (0)

沒有登入
gif