وۆرکشۆپی "هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەڕەشەی بێدەنگیی بەکتریا بەرگرەکان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

بەشی میدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەڕەشەی بێدەنگیی بەکتریا بەرگرەکان"ی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

 ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٤ بەرامبەر ١٧ ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، بەشی مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی وۆرکشۆپی "هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەڕەشەی بێدەنگیی بەکتریا بەرگرەکان"ی بەڕێوەبرد.

 سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و دواتر ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێز پ.ی.د کۆسرەت نەژاد کاکە وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە مەبەست و ئامانجەکانی وۆرکشۆپەکە کرد.

 پانێلی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە بابەتی جۆراوجۆری گرتبووەخۆ و لەلایەن بەڕێز م. هنا علی بەڕێوەبردرا لە دەستپێکی پانێلەکەدا بڕیاردەری بەشی مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی بەڕێز م.ی محمد عبدالعزیز باسێکی سەبارەت بە هەڕەشەی بەکتریا بەرگرەکان پێشکەش کرد و هاوکات ناوبراو ڕوونی کردەوە ئەوان وەک بەشی مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی دەیانهەوێ کۆمەڵگە لە هەڕەشەکان هۆشیاربکەنەوە و بۆشیان گرینگە ئەم هۆشیارکردنەوەیە بە زمانی کوردی بکەن تاکوو لە ئاستێکی فراونتری کۆمەڵگە کاریگەری دروست بکەن.

 بابەتە پێشکەشکراوەکانی وۆرکشۆپەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

بابەتی "بەرگریی سروشتیی مرۆڤ و بەکتریا بەرگرەکان" لەلایەن بەڕێز د. صافیە صابر پێشکەش کرا.

بابەتی "بڵاوبوونەوەی جینی بەرگری لەنێوان وردە زیندەوەرەکانی کوردستان" لەلایەن بەڕێز پ.ی.د سروە علی پێشکەش کرا.

بابەتی "ناساندنێک بۆ بەکتریا بەرگرەکان" لەلایەن بەڕێز م.ی محمد عبدالعزیز پێشکەش کرا.

بابەتی "پێگەی دەرمانسازان و بەکارهێنەرانی دەرمان لە کەمکردنەوەی کاریگەری بەکتریا بەرگرەکان" لەلایەن بەڕێز د. ژیار مستەفا پێشکەش کرا.

 پرسیار و تێبینی بەشداربووان سەبارەت بە بابەتە پێشکەشکراوەکان گفتوگۆی زانستی بەسوودی لەنێوان بەشداربووان و پێشکەشکاران پێکهێنابوو و لە دەوڵەمەنترکردنی وۆرکشۆپەکە کاریگەر بوو و لە کۆتاییی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەڕێوەبەری پانێل و پێشکەشکارانی بابەتەکاندا دابەش کرا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Image

Koya University

留言 (0)

沒有登入
gif