شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز دەگ مۆڕۆ بەرپرسی کاروباری کەلتووری و پەروەردەیی و ڕاگەیاندن کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٤، شاندێکی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز دەگ مۆڕۆ بەرپرسی کاروباری کەلتووری و پەروەردەیی و ڕاگەیاندن لە کۆنسوڵخانەکە سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد و لە لایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا لە میانی سەردانەکەی شاندی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی شاندەکە دەربڕی و بەخێرهاتنی کردن بۆ زانکۆی کۆیە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە وتەکەیدا باسی لە ئاست و پێگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی زانکۆی کۆیە و ئاماژەی بە بایەخدانی زانکۆ بە هەنگاوەکانی پێشکەوتن لە ڕووی ئەکادیمی و زانستییەوە دا.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، تیشکی خستە سەر پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و چۆن ئەو پلانە لە ماوەی ساڵێکی کارکردندا تەواوی بوارەکانی پەیوەست بە کۆمەڵگە، خوێندکاران، توێژینەوە، دیجیتاڵکردن، بە نێودەوڵەتی بوون، زیادکردنی سەرچاوەکان و زانکۆی سەوز لە دوو توێی پلانێکی ستراتیژیی پێنج ساڵە لە خۆ گرتووە.

بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، ئەوەشێ خستەڕوو کە "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" کۆڵەگەیەکی سەرەکییە لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ڕاهێنانی دەرچووانی زانکۆکەوە دەرفەتی کار و خۆگونجاندن لەگەڵ بازاڕی کاردا بۆ دەرچووان بدۆزنەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە ڕوانگەی زانکۆی کۆیەی بۆ بونیاتنانی زانکۆیەکی سەوز، زانکۆیەکی دۆستی ژینگە لە هەموو ڕوویەکەوە کرد و هەنگاوەکانی زانکۆی کۆیەی بەو ئاراستەدا خستەڕوو.

لای خۆیەوە بەڕێز دەگ مۆڕۆ بەرپرسی کاروباری کەلتووری و پەروەردەیی و ڕاگەیاندن لە کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی زانکۆی کۆیە ڕاگەیاند و سوپاسی گەرمیی پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە کرد.

بەڕێزدەگ مۆڕۆ، ئاماژەی بە پێگەی زانکۆی کۆیە لە ڕووی زانستی و ئاکادیمی کرد و ستایشی و دەستخۆشی لە داڕشتنی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کرد.

بەڕێز دەگ مۆڕۆ، ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە پەیوەندیدارەکان نیشاندا و بە تایبەتی لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی کۆڵەگەی سەرکەوتنی خوێندکاران لە پلانی ستراتیژیدا.

هاوکات هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی بەڕێز دەگ مۆڕۆ کرد و ئەویش لە بەرامبەردا کتێبی فۆتۆگرافەریی "Our Amrica" ی پێشکەشی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کرد.

جێگەی ئاماژەیە هەریە لە بەڕێزان پ.د. هشیار زەکی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د. ڕۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. قارەمان نادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، د. احمد عبد العزیز بەڕێوەبەری سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی، د. پەخشان فەهمي بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و م.ی. محمد کریم سەیدگوڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

KoU & USA

KoU & USA

Koya University

Koya University

KoU & USA

KoU & USA

KoU & USA

KoU & USA

KoU & USA

KoU & USA-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

留言 (0)

沒有登入
gif