خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ڕۆڵێکی گرینگیان هەبووە لە پڕۆژەیەکی تەکنۆلۆژی بۆ زمانی کوردی 

خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە و کۆمەڵێک بەشیتری زانکۆ بە  سەرپەرشتی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە ڕۆڵێکی گرینگیان لە  دروستکردن و ڕێکخستنی زانیاری و داتای زمانەوانی پڕۆژەیەکی توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای زمانەوانی بۆ زمانی کوردی هەبووە. 

پڕۆژەیەکی توێژینەوەی هاوبەش بە بەڕێوەبەری هەریەک لە بەڕێزان م.ی دابان قاسم جاف لە زانکۆی کۆیەی هەرێمی کوردستان/ زانکۆی ئێرفەرتی وڵاتی ئاڵمان و د. سینە ئەحمەدی لە زانکۆی زیووریخی وڵاتی سویسرا ئەنجامدراوە بە ئامانجی پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیایەکی زمانەوانی بۆ زمانی کوردی و بەتایبەتی شێوەزاری کوردیی نێوەڕاست و لەم پڕۆژەیەدا ژمارەیەک خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردە و کۆمەڵێک بەشیتریش ڕۆڵیان لە دروستکردن و ڕێکخستنی زانیاری و داتا زمانەوانییەکانی توێژینەوەکەدا هەبووە. 

خوێندکارانی بەشداربووی ئەم پڕۆژەیە ژمارەیان ٣٤ خوێندکار بووە و لە ماوەی ١٠ مانگدا ئەرکی خۆیان لەم پڕۆژەیەدا بە سەرکەوتوویی بەجێگەیاندووە پرۆژەیەک وێڕای دەستەبەرکردنی پێدراوێکی باش و گونجاوی شێوەزاری کوردیی نێوەڕاست لە ئاستی دەنگ و دەق هاوکات هەوڵێکی سەرەتایی و تەواوکاریی دەبێت بۆ پەرەپێدانی وەرگێڕی خۆکاو، ناسینەوەی بنزار و لێکدانەوەی وتار لە ڕێگای ژیریی دەستکردەوە و شایانی ئاماژەیە کارە تەکنۆلۆژییەکانی توێژینەوەکە لە زانکۆی جۆرج مەیسن لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و زانکۆی زیووریخی وڵاتی سویسرا جێبەجێکراوە و بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە لەگەڵ سپاسی خۆیان بۆ خوێندکارانی زانکۆی کۆیە هاوکات ئەم بەشداریەیان لە خزمەتکردن بە زمان و شوناسی نەتەوەیی بەرزدەنرخێنن.

وا بڕیارە ئەم پڕۆژە توێژینەوەییە لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر مانگی گوڵان(بانەمەڕ)ی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی لە یکۆنفڕانسەکانی بواری زمانەوانیی کۆمپیوتەری(LERC-COLING 2024) لە وڵاتی ئیتالیا لە زانکۆی تیرن پێشکەش بکرێ.

ناوی خوێندکارانی بەشداربووی ئەم پڕۆژەیە لە زانکۆی کۆیە بەمشێوەیەن:"نیان عبداللە عمر، شنیا ئارام احمد، محمد ئارام جلال، زەیتوون عونی سابیر، لاڤین ازوار عمر، شنیار بەختیار کریم، سازان بارزانی عەلی، ڕەیان بێستوون عبداللە، ڕۆشنا بێستوون عبداللە، هەڵاڵە ایدریس عمر، ئیلاف فرهاد محمد، سیما فرهاد قادر، ئیبراهیم اسماعیل نادر، چنار کمال سلێمان، محمد کامەران احمد، ڕامان کازم حمد، بورهان لوقمان خورشید، شەیما میکائیل اسماعیل، لاڤان محمد سمایل، دویین محمد جمال، هانا محمد رشید، ئامین محسین ناصر، بڕیار مرشید مصطفی، ڕەیان مزفر توفیق، تابان عمر محمد، نیان قاسم جاف، دیلان ڕەزا نادر، سۆما سلام عارف، زولەیخا صمد عبداللە، ئاودەنگ سامان عبدالقاهر، ئیمان سەردار حامید، ساکار ستار عمر، نەوا تەها یاسین و تریسکە زرار مولود.

https://sinaahmadi.github.io/docs/articles/ahmadi2024cordi.pdf

Koya University

Koya University

Image

Koya University

留言 (0)

沒有登入
gif