مامۆستایەکی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە بە توێژینەوەیەک لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتییدا بەشداریکرد

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتییدا بەشداریکرد

 مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشداربوو لە یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ژن بەناونیشانی "ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژوودا" ، ئەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە لەلایەن زانکۆی سلێمانی و زانکۆی جیهان لە سلێمانی بە هاوبەشی لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.

 پ.ی.د هۆشمەند عەلی مەحموود مامۆستای زانکۆی کۆیە و سەرۆکی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ م.ی. زامدار ئەحمەد ڕەسوول خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشداربوو لە یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ژن، ئەم کۆنفڕانسە لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی بەهاوبەشی لەلایەن زانکۆی سلێمانی و زانکۆی جیهان-سلێمانی بەڕێوەچوو.

 سەرۆکی بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە و پسپۆڕی مێژووی نوێ و هاوچەرخ بەڕێز پ.ی.د هۆشمەند عەلی مەحموود بە توێژینەوەی "نەجیبە مەلا محەممەد جەلیزادەی کۆیی، ژیان و ڕۆڵی لە نووسینەوەی مێژوودا" بەشداربوو لە کۆنفڕانسەکەدا و ئەم توێژینەوەیە ئامانج لێی دەرخستنی توانا و ڕۆڵی ژنان بوو لە مێژوو و تێگەیشتن لە بیر و هزری ژنان سەبارەت بە مێژوو و هاوکات تیشکخستنە سەر هەبوونی دیدگا و تێڕوانینی ژنان بۆ ڕووداوە مێژووییەکان.

 شاری کۆیە وەک شارێکی خاوەن مێژووییەکی سیاسی و کولتووری بەهێز کە خاوەنی پاشخانێکی ئەدەبی و فەرهەنگی بەرچاوبووە بە درێژایی مێژوو هەروەها لە بیاڤی بەشداری ژنان لە ڕەوتی کایە سیاسی،کۆمەڵایەتی و مێژووییەکان خاوەنی پێگەیەکی شایان و بایەخدارە. 

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Image

Koya University

留言 (0)

沒有登入
gif