وەزیری خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی بڕی ١٠٠ ملیۆن دیناری وەک پاڵپشتی دارایی بەخشییە سندووقی پاڵپشتیی  دەستپێشخەریی “زانکۆی سەوز”ی زانکۆی کۆیە 

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە زانکۆی کۆیە ڕاگەیەندرا. 

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و بەرپرسانی باڵای حکوومی و حیزبی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە زانکۆی کۆیە ڕاگەیەندرا.

جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی کۆیە، مۆدێلی زانکۆی سەوز و دۆستی ژینگەی زانکۆی کۆیەیان بینی و لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیەوە وردەکاریی پرۆژەکە و سوود و ئامانجەکانی مۆدێل و پرۆژەکە خرایە ڕوو.

هەر لە میانی چالاکییەکانی ئەو ڕۆژەدا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانکۆی کۆیەی وەکو زانکۆی سەوز ڕاگەیاند و بۆ پاڵپشتی دارای پرۆژەکە سندووقی پاڵپشتیی زانکۆی سەوزی راگەیاند و بەڕێزیان ١٢ پاسی کارەبایان بەخشییە زانکۆکە.

هاوکات وەزیری خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر بڕی ١٠٠ ملیۆن دیناری وەک پاڵپشتی دارایی بەخشییە سندووقی پاڵپشتیی دەستپێشخەریی “زانکۆی سەوز”ی زانکۆی کۆیە.

د. ئارام محمد، ستایشی هەوڵەکانی زانکۆی کۆیەی کرد بە ئاراستەی زانکۆی سەوز و پشتبەستن بە وزەی پاک بۆ ئامرازەکانی گواستنەوە، بە کارهێنانی وزەی پاک بۆ باڵەخانەکان و گرنگیدان بە ژینگە.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوەشی ڕاگەیاند کە زانکۆی کۆیە یەکەم زانکۆ بوو پلانی ستراتیژیی خۆی ڕاگەیاند و دەستپێشخەریی لەو شێوەیەی لێ چاوەڕوان دەکرێت و بەخشینی بڕی ١٠٠ ملیۆن دیناری بۆ پاڵپشتیی ئامانجەکانی زانکۆی کۆیە بۆ بوون بە زانکۆی سەوز ڕاگەیاند.

هاوکات جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی، لە باخچەی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە نەمامێکی وەکو هێمایەک بۆ زانکۆی سەوز چاند  و بایەوری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ پێشانگای کاری خوێندکاران لە چوارچێوەی زانکۆی سەوز، پێشانگای کارسازی لە لایەن کۆمپانیاکان، یاریی فووتساڵ و یاریی کۆتایی شەترەنج بۆ خوێندکارانیان بەسەرکردەوە.

Green Koya University

Green Koya UniversityGreen Koya University

Green Koya University

Image

Green Koya University

Subtitle

ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە وەکو زانکۆی سەوز

留言 (0)

沒有登入
gif